له شاری مه‌ریوان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سێزدەمین خولی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقامی مەریوان ، به به‌شداری (102) شانۆی سەرشەقام لە بەشە جیاوازەكان به‌رێوه‌ده‌چێت .
بەڕێوەبەری (13) ەمین خولی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقامی مەریوان " جه‌لال قه‌لعه شاخانی " ئاشكرایده‌كات ، (مەجید ئەمرایی، سەعید بێهنام، كاوە مەهدەوی، ئارەزوو عەلی پوور‌و سەعدی موحەمەدی) لێژنەی دادوەرانی (13) ەمین خولی شانۆی سەر شەقامی مەریوانن، ئەم دادوەرانە لە نێوان بەرهەمە گەیشتووەكان (87) شانۆیان لە بەشی ئازاد‌و (15) شانۆیان بۆ بەشی ئاینی هەڵبژاردووە.
ئه‌وانه‌ی بۆ فێستیڤاله‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێن پێویسته سیدییه‌ك " CD " لە شانۆكەی خۆیان بۆ دەبیرخانەی ڤیستیڤاڵەكە ڕەوانە بكەن تاكوو لێژنەی دادوەری پێداچوونەوەی كۆتایی بەكارو بەرهەمەكاندا بكات.
جێی باسه ، خولی (13) ەمینی ڤیستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان بەم نزیكانە لە شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت و بڕیار وایە ئەمساڵ چەندین شانۆكاری وڵاتانی دیكەش بەشداری بكەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.