ئەمڕۆ دووشهممه 2/7/2018 نوسینگەی لێکۆڵینەوەى فیدراڵیی ئەمریکا رایگەیاند کە هێرشێکی تیرۆرستیی لە ئەمهریکا پووچەڵ کراوەتەوە، کە ئەنجامدەرەکەی سەر بە رێکخراوی قاعیدە بووە.
لهم بارهوه کەناڵی "سکای نیوز"ی عەرەبی بڵاویکردەوە کە نوسینگەکەی (FBI) ئەوەشى ئاشکراکردوە کە ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ویستویەتی دووسبەی هێرشێکی تیرۆرستی لە شاری کلیڤلاند ئەنجام بدات، کە تیایدا رێوڕەسمی جەژنی نەتەوەیی ئهمهریكا ساز دهكرێت.
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە (FBI) هیچ زانیارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکردوە و تەنیا ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەو کەسەی ویستویەتی هێرشەکە ئەنجام بدات سەر بە گروپى تیرۆریستى قاعیدە بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.