Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:43

وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا ده‌ست له‌کار ده‌کێشێته‌وه‌

ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش به‌ هاوكارانى خۆى كردووه‌ له‌ پارته‌كه‌ى
وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیك وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى كردووه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ى به‌هۆى بۆچوونى جیاواز له‌گه‌ڵ راوێژكارى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر كێشه‌و پرسى په‌نابه‌ران.

هۆرست زیهۆفر وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا داواى ده‌ست له‌كاركشانه‌وه‌ى كردووه‌ له‌ پۆستى وه‌زیرى ناوخۆ و هه‌روه‌ها له‌ پۆستى سه‌رۆكى پارتى یه‌كێتى كۆمه‌ڵایه‌تى مه‌سیحى (CSU) به‌هۆى جیاوازى بۆچوونه‌كانیان له‌گه‌ڵ راوێژكارى ولاته‌كه‌ى له‌سه‌ر كۆچبه‌ران.

سه‌رچاوه‌ى پارتى یه‌كێتى كۆمه‌ڵایه‌تى مه‌سیحى (CSU) به‌ رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه‌ هۆرست زیهۆفر وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش به‌ هاوكارانى خۆى كردووه‌ له‌ پارته‌كه‌ى.

به‌ گوێره‌ى هه‌واڵەكه‌ زیهۆفر بڕیارى داوه‌ ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌ به‌هۆى ناكۆكى و بۆچونى جیاواز له‌سه‌ر گۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ پارتى یه‌كێتى دیموكراتی مه‌سیحى (CDU) كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجێلا مێركڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌ڵمانیا سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت، هۆرست زیهۆفر پێشنیارى ئه‌وه‌ى كردووه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌بێت به‌رلین تاك لایه‌نانه‌ كار بكات له‌سه‌ر پرسى كۆچبه‌ران و پێى وایه‌ رێگرى له‌ هاتنى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بكرێت كه‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌نامه‌ دێنه‌ ناو وڵاته‌وه‌ و كار له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش بكرێت كه‌ تا ئێستا شكستیان هێناوه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى حكومه‌ت بۆ مانه‌وه‌یان له‌ ئوڵمانیا، هاوكات ئه‌نجێلا مێركڵ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كات چاره‌سه‌رى هاوبه‌شى كێشه‌ى كۆچبه‌ران بكرێت له‌ گه‌ڵ یه‌كیتى ئه‌وروپا.

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م دوایانه‌ى ئه‌نجام دراوه‌ ڕازى بوونه‌ له‌ چه‌ند بابه‌تیكى سیاسه‌تى كۆچكردن، و له‌وانه‌ هاریكاریى وڵاتانى سێهه‌م كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ كێشه‌ى كوچبه‌ران و بنكه‌ى كۆنتڕۆڵكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌ندامى له‌ یه‌كیتى ئه‌وروپا و نیشته‌جێ كردن یا گواستنه‌وه‌ى كۆچبه‌ران به‌ پێشهاتێكى خۆویست بێت.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.