جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: بڕیاره دۆناڵد ترامپ له‌كاتی دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییهكهیدا داوای لێبكات تا ئێران له خاكی سوریا بكاته ده‌ره‌وه.
جۆن بۆڵتن له دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵی " سی بی ئێس "ـدا وتی كه ئه‌گه‌ری گفتوگۆی به‌رفروان له‌گه‌ڵ رووسیا له‌ئاردایه به مه‌به‌ستی هاوكاریی هاوبه‌ش بۆ ده‌ركردنی میلیشیاكانی ئێران له خاكی سوریا. ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگ و به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بێت تا له‌گه‌ڵ رووسیا بگه‌ینه رێككه‌وتن و ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه ئه‌م رێككه‌وتنه بكرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ئه‌مریكا متمانه‌ی به رووسیا هه‌یه یان نا؟ بۆڵتن وتی پێشتر ئه‌م دوو وڵاته له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمدا هاوكارییان به‌یه‌كه‌وه هه‌بووه، ئێستاش چاوه‌ڕێین تا بزانین دیداری دۆناڵد ترامپ و ڤلادیمێر پۆتین ئه‌نجامێكی چۆنی لێده‌كه‌وێته‌وه.
كۆشكی سپیی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه 16ـی ئه‌م مانگه سه‌رۆك كۆماره‌كانی ئه‌مریكا و رووسیا له شاری هێڵسینكی پایته‌ختی فینلاند به‌یه‌كه‌وه دیدار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.