Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:40

ئافره‌تانی دووگیان پێویسته‌ مه‌له‌ بکه‌ن

لەرووی جەستەیی و دەروونییەوە ئارامی دەکاتەوە
کوردستان TV
100%


یه‌كێك له‌ وه‌رزشه‌ باش و به‌ سووده‌كان كه‌ له‌ رووی ته‌ندروستیه‌وه‌ سوودێكی زۆری بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌گشتی و ئافره‌تانی دووگیان به‌ تایبه‌تی هه‌بێت مه‌له‌كردنه‌ .

له‌ هەواڵێکی ماڵپەڕی ounousa هاتووه‌ ، توێژینەوە زانستییەکان باس لەوەدەکەن، کە مەلەوانی باشترین جۆری وەرزشە بۆ خانمانی دووگیان، بەتایبەت لە مانگەکانی کۆتایدا، چونکە لەرووی جەستەیی و دەروونییەوە ئارامی دەکاتەوە. 

توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایده‌كه‌ن مه‌له‌كردن ده‌بێته‌ هۆی چالاکبوونی سوڕی خوێن، هاوکات چالاکبوونی کاری سییەکان، بەمشێوەیەش خۆراک باشتر دەگاتە کۆرپەلە ، هه‌روه‌ها  ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزبونی ماسولكه‌ و ئێسكه‌كانی ده‌ست و قاچ ، هاوكات ده‌بێته‌ هۆی خۆراگری جه‌سته‌ و تواناكانی زیاد ده‌كات  ، ئه‌وه‌ش باشترین یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كاتی منداڵبوون .

مه‌له‌كردن هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ سوتاندنی چه‌وری و كالۆری به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كێشت به‌ هاوسه‌نگی بمێنێته‌وه‌ ،  مه‌له‌كردن به‌ سووده‌ بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی ئافره‌تی دوو گیان له‌م كاته‌ی رووبه‌رووی بارێكی ده‌روونی ناخۆش ده‌بیته‌وه‌ .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.