Erbil 24°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 01:22

نامه‌کانی به‌غدا له‌ هه‌ولێر نمایشکرا

لە سینەماکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و دھۆکی ڕەنگین نمایشده‌كرێت
کوردستان TV
100%

فیلمی دیكۆمێنتاری " نامه‌كانی به‌غدا " ناونیشانی فیلمێكی ئینگلیزیه‌ كه‌ به‌ریتانییه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنراوه‌ .

 یه‌كه‌م نمایشی فیلمی دیكۆمێنتاری " نامه‌كانی به‌غدا "  له‌ شاری هه‌ولێری  پایتەختی کوردستان لە سینەمای ئێمپایەر لە نێو فاملی مۆڵ نیشان درا، لەسەر دەستی (شاخەوان مستەفا) بەڕێوەبەری ھونەری سینەمای ھەولێر و (بین گری) یاریدەدەری ئەنجوومەنی ڕێکخراوی ڕۆشبیری بەریتانی، ئەم کارە ھاتە نیشان دان ، چونکە ئەوان بەر لە مانگێک کاریان بۆ ڕێکخستن و دیاریکردنی کات و شوێنی ئەو پڕۆژەیە دەکرد، تا گەیشت بەوەی لە جەرگەی ھەولێر نیشان بدرێت .

لە چوارچێوەی نیشاندانی فیلمەکەش (شاخەوان مستەفا) ئەوەی ڕوونکردەوە، کە ئەو بەرھەمە دوای نیشاندانی لە پایتەختی کوردستان دا بڕیارە لە ماوەی داھاتوودا لە سینەماکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و دھۆکی ڕەنگین بێتە نمایش کردن.

 نامه‌كانی به‌غدا باس لە ڕۆڵی ئافرەتێکی ئینگلیز دەکات، کە ساڵانێکی زۆری تەمەنی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەسەر بردووە، تەنانەت دوا ساتەکانی ژیانی لە بەغدای پایتەختی عێراق بووە و ئەزموونێکی بەرچاوی ھەبووە لە تێکەڵ بوون بە سیاسەتی ڕۆژھەڵاتیەکان و دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق و دیاریکردنی ڕێژەی جوولەکە و بنیادنانی عێراق لەسەر دەستی شیعە مەزھەبەکان.

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.