Erbil 24°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 01:23

لیسا گۆرانییه‌ک بۆ مۆله‌تی شوفێری ده‌چرێت

به‌ گۆرانییه‌ك كاردانه‌وه‌ی بۆ ئه‌م بریاره‌ ده‌رده‌بری .
کوردستان TV
100%

له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی بریاری یاسای قەدەغەکردنی شۆفێریی بۆ خانمان له‌ وڵاتی سعودی ،كچه‌ گۆرانیبێژی راپه‌ری ئه‌م وڵاته‌ " لیسا " ، به‌ گۆرانییه‌ك كاردانه‌وه‌ی بۆ ئه‌م بریاره‌ ده‌رده‌بری .

كچه‌ گۆرانیبێژێكی سعودی كه‌ به‌ شێوه‌ی راپ گۆرانی ده‌ڵێت ، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ، نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و به‌ راپ گۆرانی بۆ ئه‌م بریاره‌ ده‌چرێت .

لیسا له‌ گۆرانییه‌كه‌دا ده‌ڵێت ، ئیتر من خۆم مۆله‌تی شوفێریم هه‌یه‌ ، پێویست ناكات هیچ كه‌سێكه‌ بمگه‌یه‌نێت ، به‌خوا گاڵته‌ ناكه‌م ، ئه‌مرۆ خۆم ده‌توانم ئۆتۆمبێل لێخورم ، سووكانم به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و كلاج لو ژێر پێمدا ، قایشه‌كه‌شم به‌سه‌ر عه‌باكه‌مدا ده‌به‌ستم . 

له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا شای ئه‌م وڵاته‌ كۆمه‌لێك بریاری یاسایی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تان ده‌ركرد ، یه‌كێك له‌م یاسایانه‌ پێدانی مۆله‌تی شوفێری بوو به‌ ئافره‌تان ، هه‌روه‌ها ژنانی ئه‌م وڵاته‌ رێگایان پێدرا سه‌یری یارییه‌كانی تۆپی پێ بكه‌ن و له‌ هه‌مان كاتدا به‌شداری كێبركێی پایسكیل سواری بكه‌ن ، په‌یوه‌ندی كردن به‌ ریزه‌كانی سوپا و هه‌واڵگرییه‌وه‌ یه‌كێكی دیكه‌ بوو له‌م بریارانه‌ی كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ركرا .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.