Erbil 24°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 01:21

له‌ فه‌ره‌نسا "دوایین باوه‌ش " خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ده‌ستهێنا

خاوه‌نی زیاتر له‌ 35 خه‌لاتی جۆراوجۆره‌
کوردستان TV
100%


له‌ نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " سامان حوسێن پوور " كورته‌ فیلمی " دوایین باوه‌ش " له‌ فه‌ره‌نسا خه‌ڵاتكرا .

له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنیدا له‌ سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی " گۆش " كه‌ له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌رێوه‌چوو ، فیلمی (دوایین باوەش) لە دەرهێنانی (سامان حوسێن پوور) و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری كوردستان خه‌ڵاتی باشترین فیلمنامه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا .

كورتە فیلمی دوایین باوەش باسی بنەماڵەیەك دەكات كە هەموویان سەرقاڵی مۆبایلەكانیانن و كاتی ئه‌وه‌یان نییه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن و ئەمەش بۆتە هۆی دروست بوونی بۆشایی لە نێوایاندا .

سامان حوسێن پوور ده‌رهێنه‌رێكی گه‌نجی شاری سه‌قزه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، تاكو ئێستا له‌ ده‌یان فێستیڤالی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتكراوه‌ و خاوه‌نی زیاتر له‌ 35 خه‌لاتی جۆراوجۆره‌ له‌ بواری ده‌رهێنه‌ری و كاری سینه‌ماییدا .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.