Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:09

سیروان بارزانى: به‌ هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان دوو چه‌کداری داعش کوژران

سه‌رله‌ئێواری ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌...
کوردستان TV
#7
100%


به‌هۆی دزه‌كردنی چه‌كدارنی داعش له‌ماوه‌ی دوورۆژدا له‌ چیای قه‌ره‌چوغ و ده‌وروبه‌ری هاوپه‌یمانان به‌ هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێنچ چه‌كداری تیرۆریستی داعش كوژراون.

له‌و باره‌یه‌وه‌، سیروان بارزانى، فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى گوێڕ - مه‌خموورى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌،  به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، سه‌رله‌ئێواری ئه‌مرۆ كاتژمێر 6 به‌هۆی بوونی جموجۆڵی چه‌ند چه‌كدارێكی تیرۆریستانی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چووغ فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ هه‌ماهه‌نگی هێزه‌یكانی پێشمه‌رگه‌ له‌و میحوه‌ره‌دا داعشیان بۆردومان كرد و له‌ ئاكامى ئه‌و بۆردومانه‌دا دوو چه‌كدارى داعش كوژراون.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ دوێنی شەممه‌ (30-6-2018) به‌هه‌مان شێوه‌ هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاری هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ لە سنووری مەخموور ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر چه‌كدارانی داعش ئەنجامدا و سێ چەکدار کوژراون، لەنێویاندا عامر ناسراوه‌ بە ئەبو عوبەیدە، بەرپرسی دارایی و لۆجستی داعش كوژراوه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.