Erbil 24°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 01:23

له‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌وه‌ شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە ھەرێمى کوردستان دەکات

پله‌ى گه‌رما له‌ هه‌ولێرده‌گاته‌ 44 پله‌ سیلیزی
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی ھاتنی شەپۆلێكی دیكەی گەرما بڵاوكردەوە و وادەكەی ئاشكرا دەكات.

ktv

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی تەمموزی 2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، تیایدا ھاتووە "دووەم شەپۆڵی ھاتنی گەرمای ھاوین سبەی دووشەممە 2/7/2018، كار دەكاتە سەر ھەرێمی كوردستان".

ktv

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە سبەی دووشەممە پلەی گەرما دووبارە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە نزیكەی 4 تا 6 پلە دەبێت، ڕۆژی سێشەممە بە پلەیەك تا دوو پلەی دیكە بەرزتر دەبێتەوە.

كەشناسیی ھەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوەكەدا ڕوونیشی كردووەتەوە، كە لە سەنتەری پارێزگاكانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆك و ھەڵەبجە بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو لە نێوان 44 تا 46 پلەی سیلیزی دەبێت، لە پارێزگای كەركووك و ئیدارەی گەرمیان لە سەرووی 46 پلەی سەدی دەبێت.

ھەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە، كە بەرزیی پلەی گەرما تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، لە ڕۆژی ھەینی كۆتایی دێت، ھەروەھا بە 4 تا 5 پلەی سلیزی، پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە، كاریگەریی ئەو تۆز و خۆڵەی ھەیە، لەمڕۆ یەكشەممەوە كۆتایی دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.