ژماره‌یه‌ك له لاوانی شاری سه‌قز، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری و هۆشیاری هاووڵاتییان، داهێنانێكی نوێیان له هاندانی هاووڵاتییانی ئه‌و شاره بۆ خوێندوه‌ی كتێب خولقاندووه.
لاوانی شاری سه‌قز، به دانانی كتێبخانه‌یه‌ك، له پاركی مه‌وله‌وی كوردی ئه‌و شاره، هاووڵاتییانی ئه‌و شاره بۆ خوێندنه‌وه هان ده‌ده‌ن.
ئه‌و كتێبخانه‌یه، به ناوی "خوێندوومه‌ته‌وه، تۆ بیخوێنه‌وه"، له پاركی مه‌وله‌وی كوردی شاری سه‌قز به شێوه‌ی ئه‌مانت ڕاده‌ستی هۆگران و خوێنه‌رانی كتێب ده‌كرێت.
ماوه و شوێنی دانانی ئه‌م كتێبخانه‌یه، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له پاركی مه‌وله‌وی شاری سه‌قز به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌ره‌ڕای ده‌یان كێشه و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی و ساغڵه‌می له كوردستانی ئێران، هاووڵاتییان له هاندانی خه‌ڵك بۆ خوێندنه‌وه و فێربوون به‌رده‌وامن.
سه‌رچاوه/ كوردپا
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.