ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1-7-2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی گه‌رما روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم بڵاوی كردۆته‌وه سبه‌ی دووشه‌ممه شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی گه‌رما روو له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .
سبه‌ی دووشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 4-6 سه‌ددی ده‌بێت .
هه‌روه‌ها كه‌شناسی رایگه‌یاندووه: كه له سه‌نته‌ری شاری (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه) به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراو له نێوان (44-46) پله‌ی سه‌ددی ده‌بێت و هه‌روه‌ها له پارێزگای كه‌ركوك و گه‌رمیان پله‌كانی گه‌رما له سه‌رووی 46 پله‌ی سه‌ددی ده‌بێت .
ئه‌م شه‌پۆله گه‌رمایه تاكو رۆژی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر به 4 تا 5 پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بێته‌وه .
سه‌باره‌ت به‌و شه‌پۆَله خۆڵبارینه‌ی كه چه‌ند رۆژه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، كه‌شناسی رایگه‌یاند: ئه‌و كاریگه‌ریه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆتایی پێدێت .
نه‌سرین مزووری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.