له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفێران وخاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی سفر كیلۆمه‌تر ده‌كات ، كه‌وا له‌ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 1/7/2018 ده‌توانن بۆپشكنینی ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌كاتی تۆماركردن سه‌ردانی شوێنی تازه‌ی پشكنین له‌ناو باڵه‌خانه ی كۆمه‌ڵگای هاتووچۆی هه‌ولێر بكه‌ن ، نه‌چن بۆسه‌نته‌ره‌كانی تری پشكنین له‌شاری هه‌ولێر
تێبینی / شوێنی پشكنین ته‌نها بۆئۆتۆمبێلی (ژماره‌كاتی) سفر كیلۆمه‌تر ده‌كات وه‌بۆئه‌و ئوتومبێلانه‌ی كه‌به‌كارهاتوون وله‌دوبه‌ی دین وهاورده‌ده‌كرێن ناكات و ئه‌وانه له‌شوێنه‌كانی پێشوو پشكنینیان بۆئه‌نجام ده‌درێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.