Erbil 32°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 17:25

دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز که‌رکوکیان هه‌ژاند

كوژراو بریندار هه‌یه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز كه‌ركوكیان هه‌ژاند و كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2 ته‌قینه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك ڕوویاندا كه‌ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ كاتژمێر 5:25 خوله‌كی به‌ری به‌یان له‌ باشووری كه‌ركوك و  له‌به‌رده‌م كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان له‌ ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلێكی جۆری فۆرد پیكابی بۆمبڕێژكراو ڕوویداوه‌ كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی هاوڵاتییه‌كی سیڤل و برینداربوونی 19 كه‌س كه‌ 10 له‌ برینداره‌كان پۆلیسی فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركوكن و 9 برینداره‌كه‌ی تریش چه‌كداری دژه‌تیرۆری عێراقن.

ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م له‌ باشووری كه‌ركوك له‌ ڕێگه‌ی بۆمبێكی چێندراوه‌وه‌ ڕوویداوه‌ و به‌ پێی زانیارییه‌كان ته‌نیا زه‌ره‌ری ماددی هه‌بووه‌ و زه‌ره‌ری گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.