به‌هۆی بۆردومانێكی سوپای توركیا، له گوندی هه‌لانیای سه‌ر به ناحیه‌ی شێروان مه‌زنی ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سۆر، كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ به‌ناوی دنیا ره‌شید، شه‌هید بوو.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند: ئەمڕۆ کچێک بە ناوی (دنیا رەشید ناجی) تەمەن 19 ساڵ دانیشتووی گوندی هەلانیای سەربە ناحیەی شێروان مەزن له سنوری بارزان بەهۆی هاوەنێکی سوپای تورکیاوە شه‌هید بوو.
رووداوه‌كه نزیكه‌ی كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ بووه، كاتێك سوپای توركیا سنووری گونده‌كه‌ی به گوللـه‌هاوه‌ن بۆردومانكردووه، كچه 19 ساڵییه‌كه شه‌هید بووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی سۆران، ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی چوونه‌ته پشت گوندی باورا كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری توركیا، (باشوور و باكووری كوردستان) ، ئێستاش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.