مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی به‌بۆنه‌ی 25 ساڵه‌ی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌ڕێزان/ سكرتێر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان
به‌بۆنه‌ی (25)ساڵه‌ی راگه‌یاندنی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه وكادیر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌تان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین هه‌میشه له پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتندا بن له پێناو به‌دیهێنانی گشت مافه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسیه‌كاندا و، بۆنیاتنانی دواڕۆژێكی ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر بۆ گه‌له‌كه‌مان.
هاوكات له ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی ماندوونه‌ناس(عه‌زیز محه‌مه‌د) سڵاو و درود بۆ گیانی پاكی ده‌نێرین و خه‌بات و تێكۆشانی به‌ڕێزیان به‌رزده‌نرخێنین له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان...
به‌و بۆنه‌یه‌وه جارێكی دیكه پیرۆزیاییتان لێده‌كه‌ین و ئاواته‌خوازین ئه‌و ده‌رفه‌ته هه‌وێنی زیاتر یه‌كڕیزیی و ته‌بایی نێوان حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی سهرگۆڕهپانهكه بێ، دووباره‌ش جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر هاوپه‌یمانیی ودۆستایه‌تی به‌هێزی نێوانمان و سوور بوون له سه‌ر پته‌وكردنی بنه‌ما راست و دروسته‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی مه‌ده‌نیانه و دیموكراسیانه و به‌دیهاتنی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانمان.
به هیوای به‌رده‌وامیی و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن...
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
30/6/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.