لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، وێنه‌ی بڵاو كراوه‌ى ئه‌م هاوڵاتیه كه‌به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى بهناوچهكهى ئێمه‌وه نیه ، ئه‌و ڕوداوه له‌سنوره‌كه‌ى ئێمه ڕووینه‌داوه .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای به‌دوا داچوونى ته‌واومان له‌ڕێگاى تیمه‌كانمان بۆمان ده‌ركه‌وت، ئه‌و ناوچه‌یه كههاوڵاتیهكه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌كه ڕووداوه‌كه‌ى لێ ئه‌نجامداوه ، سنووری گه‌رمیان نیه و سنووری به‌مۆش نیه
لهكۆتادا پۆلیس ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌سنوره‌كه‌دا ته‌واوى ئاژه‌ڵه كێویه‌كان پارێزراون و ڕێگه به‌هیچ كه‌سێك نادرێت كاری ڕاو بكات و ڕووبه‌رووی ئاژه‌ڵان ببێته‌وه بۆ مه‌به‌ست و ئامانجی خۆی
له ڕۆژانى رابردوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌فه‌یس بووك و ئینستگرام و تۆڕه‌كانی دیكه ، وێنه‌ی هاوڵاتیه‌كى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب كهپیشهى ڕاوچیه بڵاوكرایه‌وه ، ناوبراو به شانازییه‌وه باسی له‌وه كردووه چه‌ند ئاسكێكی كێوی له سنووری به‌مۆ راوكردووه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.