له ئاكامی خێرا لێخورین، گه‌نجێك له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان خه‌بات – موسڵ خۆی به كامیۆنێكی بارهه‌ڵگردا ده‌كێشێ و به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
په‌یامنێرمان سالار نامیق له قه‌زای خه‌بات پێی راگه‌یاندین : هاووڵاتییه‌ك به ناوی محه‌مه‌د به‌سام مه‌حمود دانیشتووی ناحیه‌ی كه‌له‌ك –ی سه‌ر به‌قه‌زای به‌رده‌ش ، له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان خه‌بات – موسڵ له ده‌روازه‌ی داراستانی ناوچه‌كه، خۆی به كامیۆنێكی بارهه‌ڵگردا كێشاوه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌قیب شیمال گۆران، ئه‌فسه‌ر له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی خه‌بات به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هۆكاری ئه‌و رووداوه به‌هۆی خێرا لێخورینی شوفێره‌كه بووه، چونكه كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و له رێره‌وی خۆیدا ده‌رچووه‌و به‌ره‌و ئاراسته‌ی شه‌قامی به‌رامبه‌ری دا رۆیشتووه، له‌ئاكامدا خۆی به بارهه‌ڵگرێكدا كێشاوه‌و بۆته هۆی گیان له ده‌ستدانی.
داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.