Erbil 34°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 15:24

 ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراو له‌ که‌رکووک دوو که‌سی کرده‌ قوربانی

له‌ گوندی ته‌ل دیهاب-ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی عه‌باسی 
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ شاری كه‌ركووك كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ دانرابوویه‌وه‌، دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.

سوبحان جبوری ، قایمقامی حه‌ویجه‌، له‌ لێدوانێكدا به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راشگه‌یاندووه‌: له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ گوندی ته‌ل دیهاب سه‌ر به‌ ناحیه‌ی عه‌باسی  سه‌ر به‌ قه‌زای حه‌ویجه‌، دوو جوتیار گیانیان له‌ده‌ستدا.

گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا گرت، ژماره‌یه‌كی زۆر بۆمبی له‌ ناوچه‌كه‌دا چاند.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.