Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:34

چۆن ئۆتۆمبێڵه‌که‌ت له‌ دزین ده‌پارێزیت

پێویسته‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ بگریته‌ به‌ر
کوردستان TV
100%

زۆجار لێره‌و له‌وێ گوێمان لێده‌بێت كه‌ ئۆتۆمبێلێك دزراوه‌، یان كه‌ل و په‌لی نێو ئۆتۆمبێله‌كان دزراون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دزرانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌دوور بیت پێویسته‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ بگریته‌ به‌ر.

یه‌كه‌م: ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ شوێنێك پارك مه‌كه‌ كه‌ شاره‌زاییت له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌دا نییه‌.

دووه‌م: ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ شوێنێكی دوور پارك مه‌كه‌ و به‌جێی بهێڵی،چونكه‌ ئه‌و كاته‌ دزرانی ئاسانتر ده‌بێت.

سێیه‌م: به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سه‌فه‌ر بۆ ئه‌و شوێنانه‌ دوورانه‌ مه‌كه‌ كه‌ ترسی ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بدزرێت.

چواره‌م: هه‌وڵبده‌ ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ گه‌راجی ماڵه‌وه‌ رابگرێت، ئه‌و كاته‌ش كه‌ له‌ سه‌ر كاری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ نزیك شوێنی كاره‌كه‌ت پارك بكه‌.

پێنجه‌م: ئه‌و كاته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ شوێنێك پارك ده‌كه‌ی ، هه‌وڵبده‌ ئامێری ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌نگی نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كارا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌وڵی دزرانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ئاگادار بیت.

شه‌شه‌م:  ئامێری GPS له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت جێگیر بكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دزرانی، بتوانرێت شوێنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ئاشكرا بكرێت.

حه‌وته‌م: سیسته‌مێكی به‌رگری هه‌یه‌ ده‌توانرێت له‌ هه‌موو ئۆتۆمبێلێك ببه‌سترێت، كه‌وا له‌ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌كات ته‌نها به‌ سویچی خۆی كار بكات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات دزرانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت مه‌حاڵ بێت.

هه‌شته‌م: قۆڵی ئاسن بۆ به‌ستانه‌وه‌ی سووكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، یان به‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ تایه‌كانی له‌ كاتی پارك كردن به‌كاربێنه‌.

نۆیه‌م: به‌هیچ شێوه‌ك شتی گران به‌ها ، وه‌ك ئاڵتون و پاره‌و چه‌ك له‌ كاتی پاركردنكدا له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌ جێ مه‌هێڵه‌.

ktvktv

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.