لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكی بۆ مالپهرى كوردستان تیڤى نێردراوه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى ههولێر ڕایدهگهێنێت ، هاوڵاتیەکی بەڕەگەز عەرەب دەیەوێت بڕە پارەیەکی زۆر لە نووسینگەیەکی دراو گۆرینەوە ئالوگۆربکات، لەوکاتەدا خاوەنی نووسینگەکە پێ دەلێت کەوا ئەم پارەیە تەزویرە، تۆمەتبار دەستبەجێ لەشوێنی ڕووداو ڕادەکات، خاوەن نووسینگەش پۆلیسی رێککاری ئاگادار دەکاتەوە، لەمبارەیەوە (مقدم نەبەز عبدالقادر) پێ ڕاگەیاندین: پۆلیس دوای ئاگاداکردنەوەی بەدوای تۆمەتبار دەکەوێت دوای گەڕان و پشکین دەیدۆزیتەوە دەستگیری دەکات، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار بەناوی (ص.ت.ع)، دەنی نابەتاوانەکەی کەوا ویستوویەتی بڕی (5700)دۆڵاری تەزویر بگۆرێتەوە، دواتر تۆمەتبار ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەشی تەزویرات کرا .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.