جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ تۆكیۆ له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا كه له‌گه‌ڵ هاوتا ژاپۆنییه‌كه‌ی سازیدا، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگیی هاوپه‌یمانێتی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ژاپۆن وتی: ئه‌مریكا پێگه‌ی به‌رگریی خۆی له به‌رامبه‌ر كۆریای باكووردا له ناوچه‌كه ده‌پارێزێت و نیازیشی نییه پێگه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له ئاسیادا كه‌مبكاته‌وه.
ماتیس هۆكاری راگرتنی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و كۆریای باشووری بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌مریكا ویستوویه‌تیی ره‌وتی دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ئاسانتر ببێت و لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌ست به هه‌ڕه‌شه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه نه‌كات.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن وتی: ئه‌مریكا پێگه به‌رگرییه هاوبه‌شه‌كانی خۆی له ئاسیا ده‌هێڵێته‌وه تا دیپلۆماته‌كانی بتوانن له پێگه‌ی هێزه‌وه دانووستانه‌كانی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.