Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:38

سیستانی: پێویسته‌ به‌رپرسانى عێراق دۆخى ئه‌منى به‌رچاوبگرن و شه‌ڕى پله‌و پۆست نه‌که‌ن

سیستانی هۆشداری تووند دەداتە بەرپرسە عێراقییەکان
کوردستان TV
100%

ئاژانسی "رۆیتەرز" بڵاویكردووەتەوە، كه‌ شیخ عبدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی، نوێنەری عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق لە وتاری ئەمڕۆ هەینیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە پێویستە بەرپرسانی باڵای عێراق پێداگری لەسەر رووبەرووبونەوە دژی چەكدارانی داعش بكەن، نەك لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.

عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکانی عێراق لە وتارێکیدا کە نوێنەرەکەی عبدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی ئەمڕۆ هەینی لە کەربەلا پێشکەشی کردووە، رایگەیاندووە" کارێکی دروست نییە کە ڕێگە بدرێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانی هاوپەیمانێتی و شەڕکردن لەپێناو پلەو پۆستدا سەرنج لەسەر گرنگترین بابەتەکان لابدات، کە ئەویش تێکشکاندنی تیرۆر و پاراستنی هاوڵاتیانە لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق".

مەرجەعی باڵای شیۆەکانی عێراق هۆشداری تووند دەداتە بەرپرسە عێراقییەکان و داوایان لێدەکات سەرنجیان لەسەر شەڕی دژی داعش بێت، نەک ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و شەڕ کردن لە پێناو کورسیدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.