Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 10:28

هاوپه‌یمانان چەند پێگەیەکی داعش لە حەمرین بۆردومان ده‌که‌ن و ژمارەیەک تیرۆریست کوژران

چه‌ند تونێلێكى داعش له‌ژێر زه‌ویدا خاپوور كراون
کوردستان TV
100%

ناوه‌ندى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ژمارەیەک پێگەی چەکدارانی داعش، له‌ سنورى زنجیره‌ چیاى حه‌مرین بۆردوومان کران.

راشیگەیاندووە، کە بۆردومانکردنی ئەو پێگانە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپه‌یمان ئەنجامدراوەو ئەوەش دوای ئەوەی کە یه‌كه‌ى هه‌واڵگرى ده‌زگاى بنه‌بڕكردنى تیرۆر زانیارییان داوه‌ته‌ هاوپه‌یمانان، بە مەبستی خاپوورکردنیان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا چه‌ندین سه‌كرده‌ى داعش كوژران و چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كى نهێنى و چه‌ند تونێلێكى ئه‌و گروپه‌ش له‌ژێر زه‌ویدا خاپوور كراون، كه‌ به‌م دواییه‌ به‌كارهێنراون بۆ ئه‌نجامدانى هێرشى تیرۆریستى له‌ ناوچه‌كانى دیاله‌و كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.