Erbil 7°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 21:02

سه‌لیم جبورى: ده‌ستوور رێگه‌ى داوه‌ به‌ په‌رله‌مان تاکو ماوه‌ى کارکردنى درێژ بکاته‌وه‌

جبورى: هەفتەى داهاتوو ئەژمارکردنەوەى دەستى دەنگەکان دەستپێدەکات
کوردستان TV
100%

سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لە پەرلەمان رایگه‌یاند" لە یەكێك لە مادەكانی دەستووردا ئاماژە بۆ ئەوە كراوه‌ كه‌ ماوەی خولی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ چوار ساڵە، بەڵام ڕێوشوێنە دەسـتووریـیەكان بواریی هێشتۆتەوە بۆ  درێژكردنەوەی ماوەى خولى په‌رله‌مان.

وتیشى" نابێت وڵات بێ پەرلەمان بێت، بەپـێی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی كە لە ساڵی (2010) دەرچووەو تێیدا هاتووە نەبوونی هەر كام لە دەسەڵاتەكانی جێبەجێكارو یاسادانان و دادوەری ، نیشانەی كەموكوڕیـیە لە یەكێك لە پایەكانی سیستەمی فەرمانڕەوایی وڵات و هەروەها لادانە لە سیستەمی دیموكراسی.

جبوری ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پەرلەمان خوازیارە درێژە بە كارەكانی بدات، بە تایبەتی لە كاتێكدا وڵاتەكە بە ڕەوشێكی هەستیاردا تێپەڕدەبێت.

ناوبراو داواشی لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و دادوەرە پەیوەندیدارەكان كرد ڕەچاوی تانەكان و كارەكانی جیاكردنەوەی دەنگەكان بكەن كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەسـتپـێبكەن، هیواشی خواست ئەنجامەكان بە شێوەیەك بن عێراقیـیەكان قایل بكەن كە ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی خواستەكانیان بێت.

سەلیم جبورى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەبارەى وادەى دەستپێکردنى ئەژمارکردنەوەى دەستى دەنگەکانى هەڵبژاردن رایگەیاند؛ هەفتەى داهاتوو پرۆسەکە دەستپێدەکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.