Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 17:32

سه‌رجه‌م هێزه‌کانی پۆلیسی که‌رکوک خرانەحاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی داعش بازگه‌یه‌كی زۆر له‌ناو شاری كه‌ركوك دانراون
Kirkuk
کوردستان TV
100%

په‌یامنێری كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: به‌ فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ پۆلیسی كه‌ركوك به كوردستان تیفی راگه‌یاند: به فه‌رمانی ژووری ئۆپه‌ڕاسیونی كه‌ركوك ئاگادار كراینه‌ته‌وه له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی داعش وتویانه چه‌كی بی كه‌ی سی له‌سه ر دیواری بنكه‌كانی پۆلیس دابنێن .

هاوكات به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی داعش بازگه‌یه‌كی زۆر له‌ناو شاری كه‌ركوك دانراون .

هه‌روه‌ها په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند: له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك به‌غداش چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی ئیتیحادی بینراون كه‌ به‌ره‌و شاری به‌غدا پاشه‌كشیه‌یان كردووه‌ .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.