Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:25

ئیتاڵیا گشت بڕیارەکانی لووتکەی سەرکردەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوڕووپای بلۆک کرد

بەشێوەیەکی کاتی رێگری لە دەرکردنی راگه‌یاندنی کۆتایی ھاوبەشی 28 وڵاتی ئەندامی ئەو یەکێتییەی کرد
ئیتاڵیا گشت بڕیارەکانی لووتکەی سەرکردەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوڕووپای بلۆک کرد
کوردستان TV
100%

ئیتاڵیا گشت ئەو بڕیارانەی بلۆک کرد کە لە لووتکەی سەرکردەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەردەکرێ و هاوكات بەشێوەیەکی کاتی رێگری لە دەرکردنی راگه‌یاندنی کۆتایی ھاوبەشی 28 وڵاتی ئەندامی ئەو یەکێتییەی کرد. 

بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی بلۆککردنی گشت بڕیارەکانی وڵاتێکی ئەندام، لەم قۆناغەدا ھیچ ئەنجامێک بەدەست نەکەوتووه‌.

لەلایەکی دیکەش بە پێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، ئەو وڵاتەی کە لە راگەیەنراوەکەدا باسی لێوە دەکرێ، وڵاتی ئیتاڵیایه‌.

ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھاوبەشی دۆناڵد تۆسک سه‌رۆکی یەکێتیی ئەورووپا، و یان کلۆس جانکەر سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا ئەنجام نەدرا، چاوەڕێ دەکرێ ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییە ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئەنجام بدرێ. 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.