Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:23

ئه‌مریکا.. پیاوێک به‌ تفه‌نگ و نارنجۆک 5 رۆژنامه‌نووس ده‌کوژێت

ئه‌و 5 كه‌سه‌ى بوونه‌ قوربانى هێرشه‌كه‌ نووسه‌ر و سه‌رنووسه‌ر و فه‌رمانبه‌رى ڕۆژنامه‌كه‌ بوون
ئه‌مریكا.. پیاوێك به‌ تفه‌نگ و نارنجۆك 5 رۆژنامه‌نووس ده‌كوژێت
کوردستان TV
100%

به‌ پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز له‌ پاش نیوه‌ڕۆى دوێنێ پینج شه‌ممه‌ 28ى حوزه‌یرانى 2018، پیاوێك به‌ تفه‌نگى ڕاو و نارنجۆكێكى دووكه‌ڵ هێرشى كرده‌ ژوورى ده‌نگوباس له‌ ڕۆژنامه‌ى (Capital Gazette)  له‌ ویڵایه‌تى ماریڵاند سه‌ر به‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، به‌ لایه‌نى كه‌م 5 كه‌سى كوشت.

پۆلیسى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند: ئه‌م هێرشه‌ به‌ كوشنده‌تریت هێرش تۆمار ده‌كرێت بۆ سه‌ر میدیاى وڵاته‌كه‌یان.

گومان لێكراوه‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ و ناوى جاروود ده‌بلیوو ڕامۆسه‌ و ته‌مه‌نى 38 ساڵه‌، مێژوویه‌كى ناكۆك درێژى هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى (Capital Gazette)، هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕۆژنامه‌ى ناوخۆیى به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

به‌ پێى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى ویلایه‌ته‌كه‌ ئه‌و 5 كه‌سه‌ى بوونه‌ قوربانى هێرشه‌كه‌ نووسه‌ر و سه‌رنووسه‌ر و فه‌رمانبه‌رى ڕۆژنامه‌كه‌ بوون.

له‌ ئێستادا‌ رۆژنامه‌ی (Capital Gazette) رۆژانه‌ 67 هه‌زار ‌خوێنه‌ری هه‌یه‌ و له‌ رۆژانی یه‌كشه‌مه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ بۆ 83 هه‌زار كه‌س به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگیران/ سیروان عه‌زیز

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.