Erbil 7°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 22:55

کۆنگرێسى ئه‌مریکا پڕۆژه‌یاساى په‌نابه‌رانى ڕه‌تکرده‌وه‌

به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ له‌ نێوان 301 به‌رامبه‌ر به‌ 121 پڕۆژه‌یاساكه ڕه‌تكرایه‌وه‌
كۆنگرێسى ئه‌مریكا پڕۆژه‌یاساى په‌نابه‌رانى ڕه‌تكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ڕاگه‌یاندراوێكى كۆشكى سپى، دوێنى چوارشه‌ممه‌ 27ى حوزه‌یرانى 2018، كۆنگرێسى ئه‌مریكا به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ پڕوژه‌یاساى په‌نابه‌رانى كه‌ له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌كرابوو، ڕه‌تكرده‌وه‌.

كۆنگرێسى ئه‌مریكى دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆمارییه‌كان، به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ له‌ نێوان 301 به‌رامبه‌ر به‌ 121 ڕه‌تكرایه‌وه‌، دیموكراته‌كان پشتگیرى ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ى كۆمارییه‌كانیان نه‌كرد و  پڕۆژه‌كه‌یان به‌ زۆر سه‌خت ناوبرد و هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه‌ كۆمارییه‌كان هیچ گفتوگۆى پڕۆژه‌كه‌یان نه‌كردووه‌ له‌گه‌ڵ پارته‌ كه‌مینه‌كان، ته‌نانه‌ت له‌ناو خۆیاندا هه‌ندێكیان ئه‌و پڕوژه‌یاسایه‌یان پێ قبووڵ نه‌بوو.

جێى ئاماژه‌یه‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ بۆ سنووردارى یاساى كۆچ كردن بوو بۆ ئه‌مریكا و ڕێگرتن له‌ هاتنى په‌نابه‌رى نایاسایى به‌ دروستكردنى دیوارێك له‌سه‌ر سنوورى نێوان مه‌كسیك و ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها رێژه‌ى وه‌رگرتنى په‌نابه‌ران له‌سه‌دا 40 كه‌م ده‌كریته‌وه‌ و ڕێگه‌ ده‌درێت منداڵى په‌نابه‌ره‌كان له‌ خێزانه‌كانیان جیا بكرێنه‌وه‌.

هاوكات دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند: پێویسته‌ كۆمارییه‌كانى وڵات پڕۆژه‌یاساكه‌ تێپه‌ڕێنن به‌ ده‌نگدان له‌ دواى ده‌نگدانى ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر چى دیموكراته‌كان ڕێگر ده‌بن له‌ تێپه‌ڕاندنى له‌ كۆنگرێس، هه‌روه‌ها وتى " له‌ دواییدا بۆ هه‌مووان روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ سنوورى به‌هێز و ئاسایشمان ده‌وێت له‌و كاته‌ى كه‌ دیموكراته‌كان كردنه‌وه‌ى سنووریان پێ باشه‌ به‌مه‌ش تاوان و ره‌وشى وڵات خراپ ده‌بێت".

 


ئاماده‌كردن وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.