گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " رێباز شه‌مامی " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی له ژێر ناوی " میوانی خه‌یاڵ " بڵاوكرده‌وه .
به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده " شاد فه‌ره‌ج " ده‌رباره‌ی كاره‌كانی ئه‌م كلیپه ئاشكرایده‌كات ، "قادر بایهزدی پور" تێكستی كلیپه‌كه‌ی نووسیوه و میلۆدییهكهشی له لایه‌ن " ئاریاس جاڤان " ئاماده‌كراوه ، هه‌ردی سه‌لامی كاری ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌كه كردووه و كاری وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه له شاری شیراز ئه‌نجامدراوه .
رێباز حوسێن ناسراو به رێباز شه‌مامی له ساڵی 1985 له شاری سه‌رده‌شت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه ، به‌ڵام له شاری شیراز ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و نزیكه‌ی 15 ساڵه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه ، خاوه‌نی زیاتر له 50 به‌رهه‌می كوردی و 50 به‌رهه‌میش به زمانی فارسییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.