وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەڕەشەی لە توركیا كرد، لە ئەگەری كڕینی سیستەمی مووشەكی ئێس (400) لە ڕووسیا، ئەم وڵاتە گەمارۆ دەدات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، كڕینی سیستەمی مووشەكی ئێس (400) لە ڕووسیا گەڕانەوەی پەیوەندی باشی نێوان هەر دوو وڵات تووشی كێشە دەكاتەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردوگان سەرۆك كۆماری توركیا پێشتریش ڕایگەیاندبوو، ئێمە سیستەمی مووشەكی ئێس (400) ناكڕین دواجار هەنبانەی بكەین، بەڵكوو دەیكڕین كە سوودی لێببەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.