Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:29

له‌وه‌رزی گه‌رمادا ترێی ڕه‌ش زۆر بخۆ به‌سووده‌

بۆ توش بووانی كه‌م خوێنی ترێ ی ڕه‌ش زۆر گرنگ
کوردستان TV
100%

ترێ ی ڕه‌ش یه‌كێكه‌ له‌به‌رهه‌می میوه‌ی وه‌رزی هاوین ، كه‌زۆر گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستی ، چونكه‌ یارمه‌تی نوێ بوونه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش ده‌دات و دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ نیشانه‌كانی پیری و هیمۆگڵۆپینی خوێنش زیاد ده‌كات.

سوود و گرنگی ترێ ی ڕه‌ش :-

ئاستی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا ڕێك ده‌خات .

دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ .

مێشك و بیركردنه‌وه‌ت به‌هێز ده‌كات .

دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و پرۆستات و ڕه‌حم .

دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ قه‌بزی .

خانه‌كانی پێست جوان و ساف و نوێ ده‌كاته‌وه‌.

ڕێگری به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌كات .

بۆ توش بووانی كه‌م خوێنی ترێ ی ڕه‌ش زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ ڕێژه‌ی ئاسن به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و هیمۆگڵۆبینی خوێن زیاد ده‌كات.

به‌ڵام ئاگاداریش بن بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ زۆر نه‌خۆن.

سه‌رچاوه‌/ ته‌ندروستی

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.