له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی فێركاری توركیا، له‌نزیك شارۆچكه‌ی بهسنێی سه‌ر به پارێزگای ئادیامان ، فڕۆكه‌وانی نێو فڕۆكه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی گور، راگری زانكۆی عه‌نتاب رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو فڕۆكه‌ی فێركاریی كۆلێژی زانستی گه‌ردوونناسی و فڕۆكه‌وانیی زانكۆكه‌یان له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌نتابه‌وه فڕیون.
پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی گور راشیگه‌یاند، نزیك به كاتژمێر 09:00 یه‌كێك له فڕۆكه‌كان كه فێرخوازێك به‌كاریهێناوه، له‌نزیك شارۆچكه‌ی بهسنی سه‌ر به پارێزگای ئادیامان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه گوتیشی: خوێندكارهكهمان كه له هه‌وڵی ته‌واوكردنی 38 كاتژمێر فڕیندابووه، له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ ئاژانسی ئانادۆڵو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.