Erbil 32°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 17:18

پێکهاته‌ى یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى مه‌کسیک و سوید له‌یاری ئه‌م ئێواره‌یه‌دا

له‌كۆمه‌ڵه‌ى شه‌شه‌م
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌  27 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى شه‌شه‌مى جامه‌كه‌ ،  كاتژمێر 5:00 ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى مه‌كسیك و سوید ڕووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ 

هه‌ڵبژارده‌ى مه‌كسیك له‌ئێستادا خاوه‌ن 6 خاڵه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌ ، مه‌كسیكیه‌كان له‌یاری ئه‌م ئێواره‌یان چاویان له‌سێ خاڵى یاریه‌كه‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنن ، بۆیه‌ هه‌مووهه‌وڵێكیان ئه‌وه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر سوید براوه‌بن له‌پێناو په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ قۆناغى داهاتوو 

له‌به‌رامبه‌ردا سوید خاوه‌نى سێ خاڵه‌ له‌پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌ ، هاوشانى ئه‌ڵمانیا خاوه‌ن 3 خاڵه‌ ، ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ هه‌وڵی براوه‌بوون ده‌دات له‌یاری ئه‌م ئێواره‌یه‌  له‌پێناو په‌ڕینه‌وه‌ ی بۆ قۆناغى  16 

پێگه‌ى وه‌رزشى هۆسكۆردى جیهانى پێشبینى ده‌كات پێكهاته‌ى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت 

mondyal

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.