لەمیانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا جەخت لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی تایبەت بە منبج كرایەوە.
ئەمڕۆ سێشهممه ترەمپ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامدا و تێیدا پیرۆزبایی سەركەوتنی لێكرد لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی، كە رۆژی 24ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو.
لهم بارهوه نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویكردەوە ئەردۆغان و ترەمپ وێڕای پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان وڵاتەكانیان، باسیان لە بابەتی بەرگری و سەربازییش كردووە.
ئەوەشی خستەڕوو كە هەردوولا جەختیان لە جێبەجێکردنی نەخشە رێگای منبج و کارکردن بە هاوبەشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە کردۆتەوە.
بڕیارە رۆژانی 11و 12ی ئابی داهاتوو، ترەمپ و ئەردۆغان لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆدا لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا کۆببنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.