Erbil 5°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 23:20

تڕه‌مپ به‌ نهێنی نه‌خشه‌ رێگایه‌ک داده‌ڕێژێت

بێده‌نگى ده‌پارێزێت له‌ دركاندنى نه‌خشه‌كه‌
تره‌مپ به‌ نهێنی نه‌خشه‌ رێگایه‌ك داده‌ڕێژێت
کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دوێنى دووشه‌مه‌ 25ى حوزه‌یرانى 2018، ڕایگه‌یاند: له‌ ئێستادا زۆر پێشكه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌ڵام ره‌تى كرده‌وه‌ كۆشكى سپى كه‌ى نه‌خشه‌ و پلانه‌كان ئاشكرا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ كاتى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شا عه‌بدولڵاى دووه‌م پاشاى ئوردن ڕایگه‌یاند: له‌وه‌ته‌ى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان كشاوه‌ته‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى 2015 له‌گه‌ڵ ئێران كه‌ هاوپه‌یمانانه‌كانمان له‌ ئه‌وروپا دژایه‌تییان كردین زۆر شت به‌ باشى ده‌ڕوات و زۆر كارى باش و جیاواز روویداوه‌ له‌و كاته‌ى كۆتایمان به‌و ڕێككه‌وتنه‌ هێنا ". 

تره‌مپ له‌ قسه‌كانیدا باسى ئه‌وه‌ى كردووه‌ كه‌ ئه‌وان كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ڕێگا چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه‌ و به‌ یه‌كجارى كێشه‌كانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل كۆتایى پێ بێت، به‌ڵام تڕه‌مپ هیچ به‌روارێكى ئاشكرا نه‌كرد بۆ ڕاگه‌یاندنى پلانه‌كه‌ و كارپێكردنى.

جێى ئاماژه‌یه‌ جارید كوشنه‌ر سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌ ئوردن و سعودیه‌ و قه‌ته‌ر و میسر كردووه‌، پێش گفتۆگۆكردنى ڕۆژى هه‌ینى 22ى حوزه‌یرانى 2018، له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكى ئیسرائیل.

هاوكات جارید كوشنه‌ر ڕاوێژكارى باڵا و زاواى دۆناڵد تره‌مپ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى ئه‌لقودى فه‌له‌ستینى ئه‌نجامیدا و تێیدا وتى " واشنتۆن پڵانى ئاشتى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به‌م زووانه‌ ڕاده‌گه‌ینى و هه‌روه‌ها فشار ده‌خاته‌ سه‌ر پابه‌ندبوونى پلانه‌كه‌ كه‌ ئایا بیروبۆچوونى مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكى فه‌ڵه‌ستینی له‌سه‌ر بێت یاخود نا ".

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.