Erbil 32°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 11:22

له‌جامى جیهانی 2018 ، ئێران و پورتوگال یه‌کسان بوون

له‌كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌مى جامه‌كه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئێران و پورتوگال دووچاری یه‌كسان بوون هات به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا 


له‌خوله‌كى 45 ى یاریه‌كه‌  كوارێزما گۆلی بۆ هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال تۆمار كرد ، له‌خوله‌كى 53ى تایمى دووه‌م له‌یاریه‌كه‌دا رۆناڵدۆ لێدانێكى سزای له‌ده‌ست دا و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌تۆماری گۆل

له‌خوله‌كى 93 له‌كۆتا خوله‌كه‌كانى یاریه‌كه‌دا  ئێران گۆلی یه‌كسان بوونى له‌یاریه‌كه‌دا تۆماركرد ، یاری به‌ئه‌نجامى گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات

 هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانى پورتوگال و ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى په‌ڕینه‌وه‌ بۆ قۆناغى 16  ، كه‌هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن 5 خاڵن ، هه‌ڵبژارده‌ى ئێران خاوه‌ن 4 خاڵه‌ و له‌پله‌ى سێیه‌م دایه‌ و  مه‌غریبیش خاوه‌ن خاڵێكه‌ له‌پله‌ى چواره‌م دایه‌ 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.