Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:08

ئه‌نجامى نافه‌رمی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى و په‌رله‌مانی تورکیا راگه‌یه‌ندرا

ئه‌نجامه نافه‌رمییەكان به‌م شێوه‌یه‌يه:
ئه‌نجامى نافه‌رمی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانی توركیا راگه‌یه‌ندرا
کوردستان TV
100%

ئه‌نجامى نافه‌رمی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى و سه‌رۆكایه‌تى كۆماری توركیا راگه‌یه‌ندرا و تیایدا ئاكپارتى سه‌دا 42.41ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و جه‌هه‌په‌ سه‌دا 22.75 و هه‌ده‌په‌ 11.41 و مه‌هه‌په‌ 11.18 و هه‌روه‌ها ئی پارتی سه‌دا 10.8 و پارتی سه‌عاده‌ت سه‌دا 1.35 و هه‌روه‌ها پارته‌كانی دیكه‌ 0.81 ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌. 

كاندیده‌كانیش بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌م شێوه‌یه‌ بوو ره‌جبه‌ ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌دا 52.54ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و موحه‌ره‌م ئینجه‌ سه‌دا 30.77 و سه‌ڵاحه‌ددین  ده‌میرتاش سه‌دا 8.2 و  میراڵ ئاكشنه‌ر سه‌دا 7.4 و ته‌مه‌ل كه‌رامۆڵا ئۆغلۆ سه‌دا 0.89 و دوۆڵ پرینچه‌ك سه‌دا 0.2ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌. 

هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌ پێكه‌وه‌ سه‌دا 53.59ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌ و هاوپه‌یمانی میلله‌تیش كه‌ له‌ جه‌هه‌په‌ و ئی پارتی و پارتی سه‌عاده‌ت پێك دێت سه‌دا 34.19ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌، كه‌ به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهیناوه.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.