جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا دوای سه‌ردانێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌وڕوپیی سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات و ده‌وترێت كه ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ رووسیا ئه‌گه‌ری هه‌یه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ دیداری نێوان دۆناڵد ترامپ و ڤلادیمێر پۆتین بێت.
جۆن بۆڵتن بڕیاره له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه سه‌ردانه‌كه بۆ ئه‌وڕوپا ده‌ستپێبكات و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا دیدار ئه‌نجام بدات و رۆژی چوارشه‌ممه‌ش به‌ره‌و مۆسكۆ بڕوات.
هه‌ڵبه‌ته مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا وتبووی كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا دیدار له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا ئه‌نجامبدات.
تا ئێستا شوێنی دیداره‌كه له گریمانهكاندا باسی لێوه‌نه‌كراوه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك به‌رپرس وتوویانه ئه‌گه‌ری هه‌یه ڤییه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا بێت.
رۆژنامه‌یه‌كی نه‌مساویش له راپۆرتێكدا باسی له‌وه كردووه كه چه‌ند وه‌فدێك له هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریكا و رووسیاوه سه‌ردانی ڤییهننایان كردووه تا ئاماده‌كاری بۆ دیداری رێبه‌رانی ئه‌م دوو وڵاته بكه‌ن له ناوه‌ڕاسته‌كانی مانگی داهاتوودا.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.