به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له ناحیه‌ی تاسڵوجه‌ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دوو هاوڵاتی كوژران .
ڕاشیگه‌یاندووه: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ته‌رمی ئه‌و دوو هاوڵاتییه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كران.
به پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی، هه‌ردوو هاوڵاتی (س ، ج ، ف ) كه ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه‌یه، هاوڵاتی (أ ، ف ، أ ) كه پاسه‌وانی ئه‌فسه‌ره‌كه بووه به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له ئه‌نجامی ده‌مه بۆڵه‌ی نێوان دوو لایه‌ن به فیشه‌ك كوژراون .
هه‌روه‌ها له راگهێنراوهكهدا هاتووه: هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر ( 3 ئۆتۆمبێل و 3 كڵاشینكۆف و 2 ده‌مانچه و له ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.