شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی كارمه‌ندێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له دیاله و 3 كه‌سی ئه‌و خێزانه ده‌كوژن.
كاتژمێر 11 ی شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی "غه‌زوان مه‌جید عه‌بدولڵا" كه كارمه‌ندی كۆمسیۆنه له دیاله و له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵكوتانه سه‌ره‌ش دایكی ناو براو و 3 له خوشكه‌كانی ده‌كوژن و دواتر به رهو شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێن.
شایه‌نی باسه دیارده‌كانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر و كوشتن و دزی و تۆقاندن ڕۆژ به ڕۆژ له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه وه له ناوچه جێناكۆكه‌كان ڕوو له زیادبوونه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه دابڕێنراوه‌كان زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وه‌ری گیانی و مادییان به‌ركه‌وتووه و هێزه ئه‌منی و چه‌كداره‌كانی عێراقیش توانای كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌یان له ده‌ست داوه و چه‌كداره نهناسراوهكانیش به به‌رچاوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌سوڕێنه‌وه و خه‌ڵكیان هه‌راسان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.