Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 05:46

سلێمانى.. کچێکی تەمەن 26 ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

له‌راگه‌یاندراوى پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، پاشنیوەڕۆی ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری  24 ی 6 ی 2018 ، كچێكی تەمەن 26 ساڵ لە شەڵتەری ژنان لە گەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا .
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان و لێكۆڵینەوەی سەرەتایی لە ڕوداوەكە تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا .

بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس هاوڵاتی (ك ، ح ، م ) ی تەمەن 26 ساڵ بە پەت خۆی خنكاندووەو كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە .
لە ئێستاشدا لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.