لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى بۆ مالپهرى كوردستان تیڤى نێردراوه ، لێژنهى ئهمنی پارێزگاى ههولێر رایدهگهیهنێت ، تێبینی دەکرێت لەم رۆژانەی دواییدا هەندێک رووداوی کوشتن و پێشێلکردنی یاسا لە شاری هەولێر بەدیکراوە و بۆ ئەم مەبەستە هاووڵاتیانی شاری هەولێر دڵنیادەکەینەوە کە باری سەقامگیریی پایتەخت پارێزراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو تاوانباران و پێشێلکارانی یاسا وەردەگرین و دەیاندەین بە دادگا.
لێژنهى ئهمنی پارێزگاى ههولێر راشیدهگهنێت ، سوپاسی هاوکاری بەردەوامی خەڵکی دەکەین وداوا لە هاووڵاتیان دەکەین هاوکاری زیاترمان بکەن، هەرکەسێک بەبێ مۆڵەت چەک هەڵبگرێت سەرەڕای ئەوەی چەکەکەی دەستی بەسەردادەگیرێت خۆشی دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە و دەدرێتە دادگا.
لهكۆتادا لێژنهى ئهمنى پارێزگاى ههولێر رایدهگهێنێت ، هەر کەسێک ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ لێبخوڕێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەکرێت.
دوبارە سوپاس و هاوکاری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە، دوپاتی وەرگرتنی رێککاری یاسایی بەرامبەر سەرجەم تاوانباران دەکەین
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.