Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 05:10

هاتووچۆى هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامى 120 مه‌تری هه‌ولێر داوایه‌ک ئاراسته‌ى هاوڵاتیان و شوفێران ده‌کات

له‌ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوونتان دووچاری سزا ده‌بن
کوردستان TV
100%


فازڵ حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ، له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، به‌پێ ی بنه‌ماكانی هاتووچۆ وه‌به‌پێ ی هێماكانی هاتووچۆش ده‌بیت له‌هه‌مو رێگایه‌كان بارهه‌ڵگره‌كان له‌لای راستی ڕێگایه‌كان بڕۆن وه‌به‌خێراییه‌ك برۆن كه‌كه‌كه‌متر بێت له‌خێرایی ڕێگا پێدراوی شه‌قامه‌كه‌ به‌تایبه‌تی له‌شه‌قامی 120 مه‌تری خێرا 

فازل حاجی ڕاشیده‌یگه‌ینێت ، ئه‌م بنه‌مایه‌ زۆر به‌ڕوونی به‌هێماكان دیاری كراوه‌ وه‌له‌سه‌ر شوفێرانیشه‌ پێیه‌وه‌ پابه‌ندبن ئه‌گه‌رنا توشی سزادان ده‌بنه‌وه‌ ، وه‌له‌رێگای كامیراكانی چاود ێریه‌وه‌ وێنه‌یان ده‌گیرێت وه‌سزاكه‌یان بۆتۆمارده‌كریت له‌هه‌ر دوو حاڵه‌تی ده‌رچون له‌خێرایی شه‌قامه‌كه‌ وه‌رۆیشتن له‌لای چه‌پی رێگایه‌كه‌ 

بۆیه‌ ئێمه‌ داوا له‌شوفێرانی بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كه‌ین وه‌رێنماییشیان ده‌كه‌ین كه‌خۆیان به‌دووربگرن له‌ئه‌نجامدانی ئه‌م سه‌رپێچیه‌ بۆئه‌وه‌ی توشی سزا نه‌بنه‌وه‌

barhalgr


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.