پارتى دیموكراتى گهلان، (ههدهپه) بهربهستى %10ى له ههڵبژاردنهكانى پهرلهمانى توركیاى تێپهڕاند
بەپیی زۆربەی میدیاکانی تورکیا بەوانەی پاڵپشتی ئۆردوغانیش دەکەن ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەدەپە، پارتی دیموکراتیەتی گەلان رێژەی 10% دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی تێپەڕاند.
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا هەدەپە بەربەستی (10%)ی دەنگەکانی تێپەڕاند و رەجەب تەیب ئەردۆغانیش زیاتر لە (54%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەنجامی بەرایی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا، رێژەی (70%)ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) زیاتر لە سێ ملیۆن و (500) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە (10.09%)ی دەنگەکان و هاوپەیمانێتی کۆماری نێوان ئاکپارتی مەهەپە (22.5) ملیۆن دەنگیان بەدەستهێناوە، کە دەکاتە رێژەی (55.9%)ی دەنگەکان و هاوپیەمانێتی گەلی نێوان جەهەپە و ئی پارتی و پارتی سەعادەت رێژەی (32.66%)ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە و ئەوانی دیکەش رێژەی (1.3%)ی بەدەستهێناوە.
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماریش، رەجەب تەیب ئەردۆغان رێژەی (54.43%)ی دەنگەکان و موحەرەم ئینجە (29.81%)و مەراڵ ئەکشینار (7.49%) و سەڵاحەدین دەمیرتاش (7.17%) و تەمەل کەرەموڵا (0.91%) و دۆگۆ پێرنچک رێژەی (0.2%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
هەدەپە لە شارەكانی ئامەد، دەرسیم، ئیدر، ئاگری، وان، شرنەخ، جۆلەمێرگ، مێردین، ئێلح و سێرت لە پلەی یەكەم دایە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچو کە نزیکەی (60) ملیۆن دەنگدەر لەسەرانسەری تورکیا مافی بەشداریی کردنیان هەبو، پرۆسەکە لەسەعات هەشتی سەرلەبەیانی دەستی پێکرد و سەعات پێنجی ئێوارە بەکاتی تورکیا دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان داخران و پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان تائێستا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.