پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار‌و په‌رله‌مانى توركیا، له ته‌واوى شار‌و شارۆچكه‌كانى توركیا كۆتایی هات و ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان داخران و یه‌كسه‌ر جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانیش ده‌ستیپێكرد.
له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له ناوخۆی وڵات ٥٦ ملیۆن و ٣٢٢ هه‌زار و ٦٣٢ ده‌نگده‌ر له ١٨٠ هه‌زار و ٦٥ وێستگه و سندوقی ده‌نگدان ده‌نگده‌ده‌ن. له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پرۆسه‌ی ده‌نگدان رۆژی حه‌وتی حوزه‌یران ده‌ستیپێكرد و رۆژی ١٩ی حوزه‌یران كۆتاییهات. ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناویان تۆماركراوه، ئه‌مڕۆ تا كاتژمێر ١٧:٠٠ ده‌توانن له ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌نگ بده‌ن.
له سه‌رانسه‌ری توركیادا ده‌نگده‌ران له كاتژمێر ٠٨:٠٠ تاكو كاتژمێر ١٧:٠٠ روویان له سندوقه‌كانی ده‌نگدان كرد‌و له كاتژمێر ١٧:٠٠دا، پرۆسه‌ى دهنتگدان له سه‌رتانسه‌رى توركیا كۆتایی هات و ده‌نگده‌ران چاوه‌ڕوانى جیاكردنه‌وه‌و ژماردنتى ده‌نگه‌كانیان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.