Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:48

ئەنجوومەنی ئاسایشى هەرێم: ماوه‌یه‌که‌ رێژەی تاوان لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

ئەنجوومەنی ئاسایش: هه‌ولى بنبڕکردنی ئەو دیاردە دزێوانە ده‌ده‌ین
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ینێت، بەپێی ئامارەکان ماوەیێکە رێژەی تاوان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و ئەوەش بووەتە جێگەی نیگەرانیی هاووڵاتیانمان، زۆر بە وردی بەدواداچوونی هەموو ئەو رێکارانەش دەکەین کە لەم ماوەیەدا بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردە دزێوانە دەگیرێنە بەر. هیوادارین هاوڵاتیانی خۆشەویستمان لەم پێناوەدا وەک هەمیشە هاوکاری دامودەزگاکانمان بن.

دەقی راگەیاندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:-

بە پێی ئامارەکان ماوەیێکە رێژەی تاوان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و ئەوەش بووەتە جێگەی نیگەرانیی هاووڵاتیانمان.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەوانەش وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە و لێژنەی ئەمنیی پارێزگاکان  و گشت دامەزراوەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، دەستی بە جێبەجێ کردنی رێکارە پێویستەکان کردووە بۆ ئەوەی بە توندی ڕووبەڕووی سەرپێچیکەران و تاوانباران ببنەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هەموو ئەو لایەن و کەسانەی کە بە داڵدەدانی تاوانباران یاخود دەستوەردان لە ڕێره‌وی یاسا زەمینە بۆ پەرەسەندنی تاوان و دیاردەی دزێو خۆش دەکەن . 

داوا لە هەموو لایەکیش دەکەین هاوکار بن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە نموونەی ئارامی و سەقامگیری بێت و هاووڵاتیانی خۆشەویستیش دڵنیا دەکەینەوە کە رێگە نادەین ئاسایشی هەرێم و ئارامیی ژیانیان بکرێتە قوربانیی بەرژەوەندی یان کەمتەرخەمیی هیچ کەس و لایەنێک.

زۆر بە وردی بەدواداچوونی هەموو ئەو رێکارانەش دەکەین کە لەم ماوەیەدا بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردە دزێوانە دەگیرێنە بەر. هیوادارین هاوڵاتیانی خۆشەویستمان لەم پێناوەدا وەک هەمیشە هاوکاری دامودەزگاکانمان بن.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٢٤/٦/٢٠١٨

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.