ئهمرۆ یهكشهممه 23/6/2018، عبدالخالق تەلعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لهو ماوهیهدا دیاردەی هەڵگرتنی چەك لە لایەن هاوڵاتیانەوە بە بیانووناوی جیاوازهوه ڕوو لە زیاد بوون كردووه.
ئاماژەی بەوەشكرد، "زیادبوونى دیاردهى چهك زۆر جار تاوانى كوشتنى لێكهوتووتهوهو ئێمهش بەردەوام لێكۆڵینەوە لە تاوانەكان و هەوڵی دەستگیر كردنی تاوانباران دەدەین، لە ئیستاشدا زیاتر لە هەزار و 650 تاوانبار لە گرتووخانەكاندان و لە سەر ئەو ڕووداوانەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا 6 تاوانبار دەستگیركراون و دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە".
بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر وتیشی" تا ئێستا نەتوانراوە دیاردەی هەڵگرتنی چەك بنبڕ بكرێت و لە هەوڵی ئەوەدان بە یەكجاری مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك بە هاوڵاتیان نەهێڵن تەنها بۆ ئەو كەسانە نەبێت كە حاڵەتی جیاوازیان هەیە.
عبدالخالق تەلعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر وتیشى" شەوانە تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش لە گەڕاندان و خەڵكێكی زۆریش بە هۆی هەڵگرتنی چەكەوە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لە گەڵدا كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.