لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى دهست مالپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، وهزارهتى كارهبای ههرێمى كوردستان روونكردنهوهیهك بڵاو دهكاتهوه بهم شێوهیه ، بەپێویستی دەزانین روونكردنەوەیەك سەبارەت بەدۆخی كارەبا و ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لەم وەرزەدا بڵاوبكاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی پیرۆزی رەمەزان و رۆژانی جەژندا سەرەڕای سنووردارێتی سەرچاوەی دارایی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماو هەڵكشانی خواستی بەكارهێنانی كارەبا توانرا بەڕێكوپێكی بە پشتبەستن بەبەرنامەیەكی تۆكمەو بە تێكڕا 16 سەعات كارەبا بدرێت و دواتریش بەهەماهەنگی لەگەڵ موەلیدە ئەهلییەكان سەرجەم سەعاتەكانی كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێت
دهقى روونكردنهوهكهى وهزارهتى كارهبا
وەزارەتی كارەبا بەپێویستی دەزانێت روونكردنەوەیەك سەبارەت بەدۆخی كارەبا و ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لەم وەرزەدا بڵاوبكاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی پیرۆزی رەمەزان و رۆژانی جەژندا سەرەڕای سنووردارێتی سەرچاوەی دارایی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماو هەڵكشانی خواستی بەكارهێنانی كارەبا توانرا بەڕێكوپێكی بە پشتبەستن بەبەرنامەیەكی تۆكمەو بە تێكڕا 16 سەعات كارەبا بدرێت و دواتریش بەهەماهەنگی لەگەڵ موەلیدە ئەهلییەكان سەرجەم سەعاتەكانی كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێت. تەنانەت لەم ماوەیەدا توانرا رێگا بگیرێت لە كوژانەوەی گشتی و ناوچەیی كە پێشتر بەهۆی هەندێك گرفتی تەكنیكییەوە روویدەدا، ئەمەش بۆ رێكوپێكی جێبەجێكردنی بەرنامەی كارەباو هاوكاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەگەڕێتەوە.
لەم روانگەیەوە بەپێویستی دەزانین دەستخۆشی لە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان و بەشەكانی گواستنەوەو دابەشكردنی كارەباو تیمەكانی چاكسازیی و سەرجەم كارمەندانی سێكتەرەكانی دیكە بكەین كەتوانیویانە بەپێی توانا كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن.
لە ئێستادا وەزارەتی كارەبا 2700 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام خواستی بەكارهێنانی كارەبا بۆ 4500 مێگاوات بەرزبووەتەوە بەم بڕە كارەبایەش دەتوانرێت 12 سەعات كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێت، هەربۆیە داوا لەهاووڵاتیانی بەڕێز دەكەین لە پێناوی گەیاندنی خزمەتگوزاری كارەبا بەشێوەیەكی رێكوپێك لەم وەرزەدا هاوكارمان بن لەكەمكردنەوەی زیاد بەكارهێنانی كارەبا.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.