لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى بۆ مالپهرى كوردستان تیڤى نێردراوه ، دهزگاى خێر خوازى بارزانى ڕایدهگهیهنێت ، ئهمرۆ یهك شهممه 24 ى حوزهیرانى 2018 ، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری دەوڵەتی ئیمارات کاروانێکی هاوکارییەکانیان گەیاندە گوندەکانی نزیک رەبیعە و لەم هەڵمەتەدا ٢٨٠٠ خێزان هاوکاری خۆراکییان پێشكەش کرا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بەردەوامی کاروچالاکییەکانیدا لە سنوری ئیدارەی نەینەوا. هاوکاری خۆراکییان گەیاندە ٢٨٠٠ خێزان لە گوندەکانی نزیک رەبیعە کە بە هۆی بارودۆخی ناجێگیری ناوچەکە و کەمی باران بارینەوە، بارودۆخی ژیانی گوندییەکانی ئەو ناوچەیە زۆر ناجێگیرە.
جێگای ئاماژەیە لەلایەن خەڵکی گوندەکانەوە پێشوازییەکی گەرم لە تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرا و هیوایان خواست کە لەم جۆرە هاوکارییانە بەردەوام بەگەیەنرێتە ناوچەکانیان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.